بوومەلەرزەیەک لە دەریای ئیجە روویدا

رووداو دیجیتاڵ
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.5 پلەی رێختەر لە سنوورە ئاوییەکانی دەریای ئیجە لە پارێزگای چاناککالە-ی باکووری رۆژئاوای تورکیا روویدا.
سهرۆكایهتیی بەڕێوەبردنی كارهسات و باری لهناكاو (ئافاد) رایگەیاند، کاژێر 05:23 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 13ی نیسانی 2024، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.5 پلەی رێختەر، لە دەریای ئیجە لە سنوورە ئاوییەکانی نیمچەدوورگەی گۆکچەئادا لە پارێزگای چاناککالە روویدا.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی ئافاد، بوومەلەرزەکە بە قووڵایی 5.68 کیلۆمەتر تۆمار کرا.
کاژێر 04:17 خولەکی بەرەبەیانی رۆژی 6ی شوباتی 2023، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.7 پلەی رێختەر، کە چەقەکەی مەرەشی باکووری کوردستان بوو، 11 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستانی هەژاند. بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، 50 هەزار و 783 کەس لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 107 هەزار 204 کەس برینداربوون.