بوومەلەرزەیەک لە دەریای ئیجە روویدا

13-04-2024
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.5 پلەی رێختەر لە سنوورە ئاوییەکانی دەریای ئیجە لە پارێزگای چاناککالە-ی باکووری رۆژئاوای تورکیا روویدا.
 
سه‌رۆكایه‌تیی بەڕێوەبردنی كاره‌سات و باری له‌ناكاو (ئافاد) رایگەیاند، کاژێر 05:23 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 13ی نیسانی 2024، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.5 پلەی رێختەر، لە دەریای ئیجە لە سنوورە ئاوییەکانی نیمچەدوورگەی گۆکچەئادا لە پارێزگای چاناککالە روویدا.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی ئافاد، بوومەلەرزەکە بە قووڵایی 5.68 کیلۆمەتر تۆمار کرا.
 
کاژێر 04:17 خولەکی بەرەبەیانی رۆژی 6ی شوباتی 2023، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.7 پلەی رێختەر، کە چەقەکەی مەرەشی باکووری کوردستان بوو، 11 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستانی هەژاند. بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، 50 هەزار و 783 کەس لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 107 هەزار 204 کەس برینداربوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا: AA

فیدان: کارکردن بۆ کۆبوونەوەی ئەردۆغان و ترەمپ بەردەوامە

وەزیری دەرەوەی تورکیا رایدەگەیێنێت، کارکردن بەردەوامە بۆ رێکخستنی کۆبوونەوەیەک لەنێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و دەڵێت، "کۆبوونەوەکە لە ئەمریکا یان لە تورکیا بەڕێوەدەچێت، ئەوە لەو بابەتانەن کە کارکردن لەسەریان بەردەوامە".