ئه‌و سێ كه‌سه‌ی تۆمه‌تبار بوون لە رووداوی خنكانی ئالان كوردی ده‌ستگیركران
رووداو - هەولێر
لە تورکیا سێ تۆمه‌تباری داواكراو له‌و رووداوه‌ی كه بووه هۆی خنكانی ئالان كوردی له ده‌ریای ئیجه، ده‌ستگیركران.
ئاژانسی فه‌رمیی توركیا بڵاویكرده‌وه، سێ تۆمه‌تباری داواكراوی ئه‌و رووداوه‌ی تیایدا ئالان كوردی، منداڵه سێ ساڵه‌كه‌ی كۆبانێ. گیانی له‌ده‌ستدا و ته‌رمه‌كه‌ی له كه‌نار ده‌ریا له شارۆچكه‌ی بۆدڕومی سه‌ر به پارێزگای موغڵا دۆزرایه‌وه، له ئادانا ده‌ستگیركران و هه‌ریه‌كەیان به 125 ساڵ زیندانی سزا دران.
هه‌ریه‌ك له جوبرائیل ئه‌حمه‌د و ئه‌جه‌ویت بوله‌نت و عه‌لی جان كه تۆمه‌تباری رووداوی ژێرئاوكه‌وتنی ئه‌و به‌له‌مه‌ن كه له 2ی ئه‌یلوولی 2015دا 16 په‌نابه‌ری سووریی هه‌ڵگرتبوو كه ئالان كوردیی له‌نێودا بوو و به نیاز بوون به‌ڕێگه‌ی نایاسایی بپه‌ڕنه‌وه بۆ یۆنان، شه‌وی رابردوو له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ئاسایشه‌وه له شارۆچكه‌ی كاراكاش له ئادانا ده‌ستگیركران.
دوای رێكاره‌كانی ئاسایش، تۆمه‌تباره‌كان ره‌وانه‌ی دادگا كران و، له‌لایه‌ن دادگای سزای قورسی بۆدرومەوە له‌ڕێگه‌ی سیستمی ده‌نگ و ره‌نگه‌وه دادگایی كران و به تاوانی ''كوشتنی به ئه‌نقه‌ست''ـی پێنج كه‌س، هه‌ریه‌كەیان به 125 ساڵ زیندانی سزا دران.
پاش ته‌واوبوونی رێكاره یاساییە‌كان، تاوانباران گوازرانه‌وه بۆ گرتووخانه.