ئەردۆغان لەخۆپاڵاوتنی هاکان فیدان ناڕازییە

13-02-2015
رووداو @Rudawkurdish
رووداو
رووداو
نیشانەکردن هاکان فیدان
A+ A-

رووداو - ئەنقەرە

هاکان فیدان، راوێژکاری پێشووی دەزگای میتی تورکیا خۆی بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی تورکیا پاڵاوتووە،  کە بڕیارە لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا ئەنجامبدرێت، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیاش لەو هەنگاوەی فیدان ناڕازییە.

 شرۆڤەکارانی سیاسی لەو وڵاتە، نیگەرانی ئەردۆغان لەو بارەیەوە بۆ ئەوە دەگێڕنەوە کە فیدان رۆڵێکی بەرچاوی بینیوە لە پرۆسەی چارەسەری و هاوکاری ئەردۆغان بووە لە دژی بزووتنەوەی فەتحوڵڵا گویلەن.

 پێدەچێت لە حکومەتی داهاتووی تورکیادا هاکان فیدان پۆستی وەزیری ناوخۆ یان وەزیری دەرەوە بگرێتە دەست. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە