ئاکپارتی: لە نزیک سنوورەکانمان هەوڵی جێبەجێکردنی پرۆژەی ئیمپریالیستەکان دەدرێت

17 کاژێر له‌مه‌وپێش
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
 
 
رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی ئاکپارتی رایگەیاند، لە نزیک سنوورەکانی تورکیادا هەوڵی جێبەجێکردنی پرۆژەی ئیمپریالیستەکان دەدرێت و وڵاتەکەی بەردەوامە لە نیشاندانی هەڵوێستی دژ بەو هەوڵانە. 
 
عومەر چەلیک، گوتەبێژی ئاکپارتی دوای کۆبوونەوەی سەرکردایەتیی پارتەکەی کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیی سازکرد. 
 
کۆبوونەوەکەی سەرکردایەتیی ئاکپارتی رۆژی دووشەممە، 13-1-2025، لە ئەنقەرە بە سەرۆکایەتیی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی ئاکپارتی و سەرۆککۆماری تورکیا بەرێوەچوو. 
 
سەبارەت بە هەڵوێستی تورکیا لە پرسی بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە و هەسەدە، عومەر چەلیک گوتی: "لەکاتێکدا پارێزگاری لە ئاسایش و مافی وڵاتەکەمان و هاووڵاتیانمان دەکەین، هاوکات هەڵوێستمان بەهێزدەکەین، لە دژی جێبەجێکردنی زنجیرەیەک پرۆژەی ئیمپریالیستەکان لەڕێی تیرۆرەوە،  لە دژی ئێمە و لە نزیک ناوچەکانمان. بێگومان زۆر جار رامانگەیاندووە تیرۆر تەنیا گوزارشت لە تیرۆرستان ناکات، هەوڵی جێبەجێکردنی پرۆژەیەک لە چوارچێوەی تیرۆر دەدرێت، هەروەها تیرۆرستان و رێکخراوە تیرۆرستییەکانیش بوونەتە کەرەستەی زنجیرەیەک پرۆژەی خراپ و خراپەکاری، ئێمە چەندینجار ئەمەمان گوتووە". 
 
پێشتر ئەنقەرە لەبارەی ئەگەری ئۆپەراسیۆن بۆ سەر هێزەکانی سووریای دیموکراست (هەسەدە) مەرجی دەرچوونی تەواوی کادیران و ئەوانەی پەیوەندیدارن بە پەکەکە لە سووریای داناوە و هۆشداریی داوە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هۆشیار ساریڵدز و نوورییە ئاسڵان، هاوسەرۆکانی شارەوانیی ئاکدەنیز

قەییووم بۆ شارەوانیی ئاکدەنیزی دەم پارتی دانرا

بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، قەییووم بۆ شارەوانیی شارۆچکەی ئاکدەنیز سەر بە پارێزگای مەرسینی تورکیا دانرا، کە دەم پارتی لە هەڵبژاردنەکاندا بردیەوە