رێژەی بێکاری لە تورکیا گەیشتە 9%

رووداو دیجیتاڵ 

بەگوێرەی راپۆرتی دامەزراوەی ئاماری تورکیا (تویک)، رێژەی بێکاری لە مانگی حوزەیران بەراورد بە ئایار 3.8٪ زیادیکردووە و گەیشتووەتە 9.2٪.
 
دامەزراوەی ئاماری تورکیا رۆژی دووشەممە، 12-8-2024، رێژەی بێکاری بۆ مانگی حوزەیرانی 2024 بڵاوکردەوە و رایگەیاند، گەیشتووەتە 9.2٪.
 
بەگوێرەی راپۆرتەکە، بێکاری لە مانگی حوزەیراندا بەراورد بە ئایار 3.8٪ زیادیکردووە و گەیشتووەتە 9.2٪؛ هەروەها ژمارەی بێکارانی سەروو تەمەنی 15 ساڵ، بەراورد بە مانگی ئایار، 234 هەزار کەس زیادیکردووە و بووەتە 3 ملیۆن و 305 هەزار بێکار.
 
بێکاری بۆ پیاوان بە 7.6٪ و بۆ ژنانیش بە 12.4٪ مەزەندە دەکرێت.