مەراڵ ئاکشەنەر بە سەرۆکی ئیی پارتی ھەڵبژێردرایەوە

رووداو - ئەنقەرە

لە دووەمین کۆنگرەی نائاساییدا، مەراڵ ئاکشەنەر دووبارە بە سەرۆکی گشتی ئیی پارتی ھەڵبژێردرایەوە.

دوای ئەوەی دەستلەکارکێشانەوەکەی لەلایەن ئەندامانی پارتەکەیەوە پەسندنەکرا، مەراڵ ئاکشەنەر لە دووەمین کۆنگرەی نائاسایی حیزبەکەیدا لە ئەنقەرە بە بەدەستھێنانی 881 دەنگ دووبارە بە سەرۆکی گشتی ئییی پارتی ھەڵبژێردرایەوە.

لە کۆی ھەزار و 123 ئەندامی کۆنگرە، 888 ئەندام دەنگی خۆی بەکارھێنا و دەنگی حەوت ئەندامیش ھەڵوەشێنرایەوە. ئاکشەنەر بە بەدەستھێنانی تەواوی دەنگە پەسندکراوەکان بووەوە سەرۆکی گشتی ئییی پارتی.

ئیی پارتی لە ساڵی رابردوودا لەلایەن ئاکشەنەرەوە دامەزرێندرا. لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی 24ی حوزەیرانی ئەمساڵدا لە سەدا 10ی دەنگەکانی تورکیای بەدەستهێنا.