سەرۆککۆماری تورکیا: هیچ وڵاتێک قازانج لە نزیکبوون لە پەکەکە و پەیەدە ناکات

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆککۆماری تورکیا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لووتکەی ناتۆ لە کۆنفرانسێکدا رایگەیاند "پەیوەندیی هەندێک هاوپەیمانانمان و رێکخراوی (پەکەکە و پەیەدە) زیان بە یەکێتی و سەلامەتیی هاوپەیمانییەکە دەگەیەنێت".
 
لە کۆنفرانسەکەدا رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند "هیچ وڵاتێک قازانج لە نزیکبوون لە پەکەکە و پەیەدە ناکات"، گوتیشی "سەبارەت بە ئێمە، تیرۆر هێڵی سوورە و داواکارین سەرجەم هاوپەیمانانمان هەڵوێستی تووندی هاوشێوەیان هەبێت".
 
نوێدەکرێتەوە..