رووداو دیجیتاڵ
لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژنی قوربان، رێکار و شێوازی قوربانیکردن لە رۆژنامەی فەرمیی تورکیا بڵاوبووەوە و سزای تووند بۆ ئەوانە دانراوە، کە پابەند نابن.
بەگوێرەی ئەو هۆشدارییەی لە رۆژنامەی فەرمیی تورکیا بڵاوکراوەتەوە، هەر سەربڕێک مامەڵەی نابەجێ لەگەڵ ئاژەڵی قوربانی بکات، بۆ هەر سەر ئاژەڵیک 7 هەزار و 216 (225 دۆلار) لیرەی پێ دەبژێرن.
بەگوێرەی رێنمایی سەرۆکایەتیی کاروباری ئایینیی تورکیا، لە پارێزگا و شارۆچکەکاندا لیژنەی تایبەت بە قوربانی دادەمەزرێندرێت.
ئەو لیژنەیە رۆژی 16ی حوزەیران دەست بە کارەکانی دەکات و رێنمایی تایبەت لە لایەنی پەیوەندیدار وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە. هەروەها شوێنەکانی سەربڕین و قوربانی دیاری دەکرێن و ئەوانەی بەدەر لەو شوێنانە لە پارک، باخچە، شەقام، کۆڵان، بەردەم باڵەخانە و گۆڕەپانەکان، دەبێت بۆ هەر سەربڕینێک 4 هەزار و 810 لیرە (نزیکەی 150 دۆلار) سزا ببژێرن.
بەگوێرەی راپۆرتی دامەزراوەی ئاماری تورکیا، لەو وڵاتەدا نزیکەی 70 ملیۆن ئاژەڵی گەورە و بچووک هەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ