زووترین و درەنگترین کاتی بەربانگ لە ناوچەکانی تورکیا

 
رووداو دیجیتاڵ

یەکەمین بانگی مەغریب لە مانگی رەمەزان لە گوندەوارێکی شارۆچکەی شەمزینان لە پارێزگای جۆلەمێرگی باکووری کوردستان و تورکیا درا.
 
لەو گوندەوارەی شەمزینانی باکووری کوردستان یەکەم بانگی مەغریبی ئەم رەمەزانە کاژێر 06:12 خوولەک بوو، درەنگترین بانگی مەغریبی تورکیاش کاژێر 07:26 خوولەک لە دوورگەی گۆکچە بوو.
 
دیلڤان یڵماز، هاووڵاتیی دانیشتووی دوورگەی گۆکچەیە لە دامێنی هەرە رۆژئاوای تورکیا کە دوای هەموو ناوچەکان بانگی مەغریبی تێدا دەدرێت، دەڵێت، "لە دوورگەی گۆکچە دەژیین، کە دوایین خاڵی رۆژئاوای تورکیایە. دوایین بەربانگ لێرە کرا. بۆ خاتری ئەم مانگی رەمەزانە داوا لە خوای گەورە دەکەین، بەرەکەت بخاتە خوانەکانمان."
 
دوورگەی گۆکچە کە (ئیمرۆز) ناوە کۆنەکەیەتی، سەر بە پارێزگای چاناککالێیە. گۆکچە گەورەترین دوورگەی تورکیایە و رووبەرەکەی 290 کیلۆمەترە.