رووداو دیجیتاڵ
لە چوارچێوەی کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە جیا لەگەڵ سەرۆککۆمار و وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەتا لەگەڵ مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا ماوەی نیو کاژێر کۆبووەوە، له كۆبوونهوهكهدا دۆخى سياسيى عێراق، پهيوهندييهكانى ههولێر و بهغدا، برهودان به پهيوهندييهكانى توركيا لهگهڵ عێراق و ههرێمى كوردستان، دوايين پێشهاتهكانى شهڕ و دۆخى ئۆكراينا و دۆخى ناوچهكه بهگشتى، تاوتوێ كرا.
لە کۆبوونەوەکەدا، باسی کردنەوەی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەنقەرە کراوە و وەزیری دەرەوەی تورکیا بە سەرۆکی هەرێمی کوردستانی راگەیاندووە، لەبارەی ئەو پرسە بەدواداچوون دەکەن و وەڵامی هەرێمی کوردستان دەدەنەوە.
فەلاح مستەفا، راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "دەرفەتێکە بۆ هەرێمی کوردستان کە لەگەڵ یاریکەرە جیهانییەکان لەم کۆڕبەندە جیهانییانەدا ئامادەبن بۆ گۆڕینەوەی بیروڕاو پێدانی زانیاری و خوێندنەوەمان لەسەر ئەو پرسانەی کە پەیوەندیدارە بە هەرێمی کوردستان و ناوچەکە. سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەستخۆشی لە دەستپێشجەری تورکیا کرد بۆ نیوەندگیری و ئاساییکردنەوەی ئالۆزییەکانی نێوان رووسیا و ئۆکراینا."
کاژێر 1:45 خولەکی دوای نیوەڕۆی رۆژی شەممە 12-3-2022، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا پێشوازیی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد. لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دهرفهتهكان و چۆنییەتيى برهودان به پهيوهندييهكانى توركيا لهگهڵ عێراق و ههرێمى كوردستان و فراوانكردنى بوارهكانى هاريكاريى هاوبهش و پێشخستنى زياترى جووڵهى بازرگانى و ئابوورى كرد.
رۆژی هەینی نێچیرڤان بارزانی، بە مەبەستی بەشداریکردن لە دووەم کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا گەیشتە ئەو شارە. لە یەکەم رۆژی گەیشتنی بۆ ئەنتاڵیا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالسانی، وەزیری دەرەوەی قەتەر و جێگری سەرۆکوەزیران کۆبووەوە.
کۆڕبەندەکە لەژێر ناونیشانی "داڕشتنەوەی دیپلۆماسی" بەڕێوەدەچێت و سێ رۆژ دەخایەنێت یەکشەممە 13ی ئادار، کۆتایی دێت. ئەمساڵ 15 سەرۆک و سەرۆکوەزیران و 67 وەزیر بەشداریی کۆڕبەندەکەن و مژارەکانی دیدارەکە بریتین لە؛ هەژاری، ئاوارەبوون، گۆڕانی کەشوهەوا و هەڕەشەی گرووپە چەکدارەکان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ