پێشانگای بەلەم لە ئیستەنبوڵ؛ بەرهەمی 1500 کۆمپانیا نمایشکران

رووداو - ئیستەنبوڵ

پێشانگای بەلەم لە ئیستەنبوڵ کرایەوە کە دووەم گەورەترین پێشانگەکانی بەلەمە لە جیهان و سەتان کۆمپانیای ئەو بوارە کۆدەکاتەوە.


13ـیەمین پێشانگەی بەلەم چەندین جۆری بەلەم و یەختی نوێی تێدا نمایشکرا، زیاتر لە سێ هەزار و500 بەرهەمی  1500 کۆمپانیا لە پێشانگاکەدا نمایشکرا.

پێشانگاکە هەزاران کەسی ئارەزوومەندی بوارەکەی هێناوەتە ئیستەنبوڵ.