رووداو دیجیتاڵ
هاوسەرۆکی دەم پارتی پەیامێک ئاراستەی حکومەتی تورکیا دەکات و دەڵێت: ''واز بێنن با گەلانی سووریا بڕیار لە داهاتووی سووریا بدەن''.
تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، رۆژی یەکشەممە، 12ی کانوونی دووەمی 2025، لە گوتارێکیدا لە ئەنقەرە سەبارەت بە دۆخی سووریا و پرسی کورد رایگەیاند: ''بە دۆخێکدا تێدەپەڕین کە دەرفەتی زۆر لەخۆدەگرێت''.
هاوسەرۆکی دەم پارتی رووی دەمی کردە حکومەتی تورکیا و گوتی: ''واز بێنن با گەلانی سووریا بڕیار لە داهاتووی سووریا بدەن. ئەوێ چ پەیوەندییەکی بە ئێوەوە هەیە؟"
باکرهان راشیگەیاند: ''ئەگەر سووریا ببێتە تاکڕۆیی و نکۆڵی لە کورد بکات، نکۆڵی لە عەلەوییەکان و گەل و بیروباوەڕەکانی دیکە بکات، لەنێویان ببات، ئەو ناوچانەی ئەوان لێیان دەژین، بێ مرۆڤی بکات، چۆن دەتوانین بڵێین رژێمێکی نوێ؟ چ جیاوازییەکی لەگەڵ ئەسەد دەبێت؟''
هاوسەرۆکی دەم پارتی گوتی، تورکیا بە پاساوی پاراستنی ئاسایشەکەیەوە هێرش دەکاتە سەر رۆژئاوای کوردستان و رایگەیاند: ''ئەگەر لەوێ کێشەی ئاسایش هەبێت، ئەی لێرە (تورکیا)؟ گرتووخانەکان پڕن، هەر کەسێک دەمی بکاتەوە، سکاڵای لەسەر تۆمار دەکرێت و مرۆڤەکان ناتوانن رەخنە بگرن. لە راستیدا کێشەی ئاسایش لە وڵاتێکدا (تورکیا) هەیە کە مرۆڤەکان نازانن بە چ هۆکارێک دەستبەسەر دەکرێن.''
دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە 8ی کانوونی یەکەمی 2025 رووخا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ