رووداو دیجیتاڵ
گوندێکی گەشتیاری لە شارۆچکەی ئاندرینی مەڕەش لەلایەن سێ خوشکەوە دروستکراوە.
دوای ئەوەی ساڵی 2021 باوکیان کۆچی دوایی کرد، هەرسێ خوشک گەڕانەوە زێدی خۆیان و پڕۆژەی گوندە گەشتیارییەکەیان دەستپێکرد.
لە پڕۆژەکەدا پێنج خانووی دار و دوو خانووی دوو نهۆمیی سەرنجڕاکێش بۆ گەشتیاران دروستکراون.
سەرهان چگشار، خاوەنی پڕۆژە گەشتیارییەکە دەڵێ "دەمێکە بیرۆکەی پرۆژەیەکی وامان هەیە. پێشتر لە عوسمانییە کارگەی بەرهەمی شیرمان هەبوو، دوای ئەوەی باوکم کۆچی دوایی کرد، کارگەکەمان جێهێشت و دامانە کرێ. ئینجا گەڕاینەوە زێدەکەمان و ئەم پڕۆژەیەمان دروستکرد".
گوندی گەشتیاریی سێ خوشک، هەزار و 600 مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزە و بە دار و بەرهەمی گێلاس بەنێوبانگە، گوندەکە بە دارستان دەوردراوە و بەهۆی سەختیی سەرمای زستانەوە بە سیبیریای دەریای سپی دەناسرێت.
ئەم سێ خوشکە دەیانەوێت بە پڕۆژەکەیان، زیاتر سەرنجی گەشتیاران رابکێشن.
سەرای چگشار، خاوەنی پڕۆژە گەشتیارییەکە دەڵێ "باخ و باخچەی خۆشی گێلاسمان هەیە، سرووشتی ئێرە زۆر خۆشە، گوڵی گێلاسەکان جیاواز و جوانن. گێلاسەکە زۆر خۆشە. ئێمە لێرە دەژین و گوتمان با هەموو کەسێک ئەم جوانییە ببینێت؛ بەگوێرەی توانامان ناوچەیەکی گەشتیاری لێرە دروست دەکەین."
ئەو سێ خوشکە نزیکەی 140 هەزار دۆلاریان وەکو پشتیوانیی پرۆژەکە لە حکومەت وەرگرتووە.
ئەوان دەڵێن، کەرتی گەشتیاری، رۆڵی لە بووژاندنەوەی گوندەکانی هەرێمی دەریای رەشدا هەیە و دەیانەوێت ناوچەکەیان ببێتە شوێنێکی گەشتیاریی سەرنجڕاکێش.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ