رووداو دیجیتاڵ
لە مانگی نیسانی ئەم ساڵدا، له توركیا و باكووری كوردستان 163 كرێكار لهكاتی كاركردندا گیانیان لهدهستداوه.
رۆژی 10ی ئایاری 2024 ئەنجوومەنی تەندروستیی کرێکاران و دڵنیایی کارکردن لە تورکیا İSİG، راپۆرتی مانگی نیسانی ئەم ساڵی لهبارهی دۆخی كرێكاران له توركیا و باكووری كوردستان بڵاوكردهوه. بهگوێرهی راپۆرتەكه، 163 كرێكار بههۆی رووداوه جۆراوجۆرهكان لهكاتی كاركردنیاندا گیانیان له دهستداوه.
لە راپۆرتی ئەنجوومەنەكهدا هاتووە، ئەو كرێكارانەی گیانیان لەدەستداوە، 157یان پیاو و 5یان ژنن. هەروەها حەوت کرێکار کۆچبەرن و پێنج کرێکاریش تەمەنیان لە 18 ساڵ کەمتر بووە.
بەپێی ئاماری ئەنجوومەنەکە، 46 کرێکار لە ئیستەنبووڵ، حەوت کرێکار لە ئەنتاڵیا، شەش کرێکار لە ساکاریا، پێنج کرێکار لە مانیسا، پێنج کرێکار لە موغڵا و چوار کرێکار لە ئادانا گیانیان لەدەستداوە.
ئەو کرێکارانەی گیانیان لەدەستداوە، 21% لە رووداوەکانی کەوتنەژێر کەرەستە و داڕمانی بینا و 20%یان لە رووداوەکانی کەوتنەخوارەوە لەسەر ئەسکەلە و بەرزاییەکانەوە و 17%شیان بەهۆی ژەهراویبوون بە خواردنەوە بووە.
هەروەها 31%ی کرێکاران لە کەرتەکانی بیناسازیی و رێگاوبان، 22%ی کرێکاران لە کەرتەکانی کشتوکاڵ و دارستان، 12% لە سێکتەری بازرگانی، 6% لە سێکتەری گواستنەوە و گەیاندن و 5% لە سێکتەری شارەوانیی گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی ئاماری ئەنجوومەنەکە ساڵی رابردوو له سەرانسەری توركیا و باكووری كوردستان، 1929 كرێكار لهكاتی كاركردنیان گیانیان لهدهستدابوو، کە 1801یان پیاو و 128یان ژن بوون. هەروەها 97 کرێکار کۆچبەر بوون و 166 کرێکارێکیش تەمەنیان لە 18 ساڵ کەمتر بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ