بەهای لیرەی تورکی ژمارەیەکی پێوانەیی لە دابەزین تۆمارکرد
رووداو دیجیتاڵ
بەهای دراوی نیشتمانیی تورکیا لە بەرامبەر دۆلار و دراوە بیانییەکانی دیکە، بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و ریکۆردێکی نوێی تۆمار کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11ـی ئایاری 2023، لە بۆرسەکانی تورکیا بەهای یەک دۆلاری ئەمریکی گەیشتە 19.77 لیرە و دواتر لە 19.56 لیرە جێگیر بوو. هەروەها یەک یۆرۆ بە 21.69 لیرە مامەڵەی پێوە کرا و دواتر لە 21.43 لیرە جێگیر بوو.
ئەم دابەزینە نوێیەی بەهای لیرەی تورکی لە بەردەوامیی کاردانەوەکانی شکستی بازاڕە داراییەکان و ئەنجامی ناسەقامگیریی بازاڕەکانە بەرامبەر بڕیاری ئەنجوومەنی سیاسەتی نەختینەیی دراوی بانکی ناوەندیی تورکیا کە لە کۆبوونەوەکەی رۆژی پێنجشەممە، 27ـی نیسانی ئەمساڵ جارێکی دیکە دەستکاری رێژەی سوودی بانکی نەکرد و لە 8.5٪ بە جێگیری هێشتییەوە.
بانکی ناوەندیی تورکیا ساڵی رابردوو چوار جار لەسەر یەک سوودی بانکی کەمکردەوە و لە کۆبوونەوەی شوباتی ئەمساڵیدا سوودی بانکی لە 9٪ بۆ 8.5٪ کەمکردەوە.
لە لایەکی دیکەوە، بەپێی ئاماری بلوومبێرگ ئێچ تی، لە مانگی کانوونی دووەمی 2022ـەوە بۆ یەکەمجارە گۆڕینەوەی پێنج ساڵەی قەرزەکانی تورکیا لە خوار 500 خاڵەوە بێت.