سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا: رەجەب تەیب ئەردۆغان و نێچیرڤان بارزانی باسی رێگەی گەشەپێدانیان کرد

11-04-2025
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا دەڵێت، رەجەب تەیب ئەردۆغان و نێچیرڤان بارزانی باسیان لە پەیوەندییەکانی ئەنقەرە لەگەڵ بەغدا و هەولێر کردووە؛ تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەیشیان قسەکردن بووە لەبارەی هەوڵەکانی تایبەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان. 
 
بە گوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا کە ئەم شەو لەبارەی کۆبوونەوەکەی نێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی بڵاویکردەوە، هەردوو سەرۆک باسیان لە پەیوەندییەکانی ئەنقەرە لەگەڵ هەولێر و بەغدا و هاوئاهەنگییەکانی نێوانیان کردووە. 
 
وەک سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا دەڵێت، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە و رەجەب تەیب ئەردۆغان بە "گرنگ"ـی زانیوە کابینەی نوێی حکومەت زوو پێکبهێندرێت و رایگەیاندووە، "بۆ ئارامی و سەقامگیری ناوچەکە زۆر گرنگە". 
 
بە گوێرەی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، پرسی کەرکووک و شەڕی "دژی تیرۆر" دوو مژاری دیکەی کۆبوونەوەکە بوون. رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاندووە، لە نزیکەوە چاودێری دۆخی کەرکووک دەکەن؛ لەبارەی "پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریش بە بایەخەوە ئاماژەی بە هاوئاهەنگی" لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردووە. 
 
وەک سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا باسی دەکات، یەکێکی دیکە لەو مژارانەی لە کۆبوونەوەکەدا تیشکی خراوەتە سەر بریتی بووە لە پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان و سەرۆککۆماری تورکیا جەختی کردوەتەوە کە خوازیارە هەرێمی کوردستان "بەشێوەیەکی گەورە لە پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان سوودمەند بێت". 
 
رەجەب تەیب ئەردۆغان و نێچیرڤان بارزانی باسیان لە پێشهاتە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکانیش کردووە. 
 
کۆبوونەوەکەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ هەینی لە ئەنتاڵیا بەڕێوەچوو، ئەوەش کاتێک هەردوو سەرۆک بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا چوونە ئەو شارەی تورکیا.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەم پارتی

دەم پارتی لە راپۆرتەکەی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری داوای چی دەکات؟

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەو راپۆرتەی لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کردووە، چەند داواکارییەکی بەرزکردووەتەوە