رووداو دیجیتاڵ
شەپۆلێکی سەرما و سۆڵە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی تورکیا و باکووری کوردستانی گرتووەتەوە، بەهۆی بەفربارینەوە لە ئەنقەرە پشووی خوێندن راگەیێندرا.
وەهاب شاهان، پارێزگاری ئەنقەرە، رۆژی پێنجشەممە، 10ـی نیسانی 2025، لە سۆشیاڵمیدیا رایگەیاند، بەهۆی ئەگەری بارینی بەفرێکی زۆر، رۆژی هەینی لە ناوەندەکانی خوێندن پشووە.
پارێزگاری ئەنقەرە لە پۆستەکەیدا نووسیویەتی: "بەپێی دوایین هەڵسەنگاندنی کەشناسی؛ بەو پێیەی بەفربارین لە بەیانی رۆژی هەینی دەستپێدەکات لە پارێزگاکەمان و تاوەکو نیوەڕۆ کاریگەری دەبێت و 15 سم دەبارێت، هەروەها با و زریانێکی بەهێز بەخێرایی (40 بۆ 60 کم/ لەکاژێرێکدا) دەبێت، لە سەرجەم ئاستەکانی پەروەردە-دامەزراوەکانی راهێنان و خولەکانی تایبەت و گشتی بۆ ماوەی یەک رۆژ لە سەرتاسەری پارێزگاکە پشووە."
لە چوارچێوەی بڕیارەکەدا ئەو ژنانەی فەرمانبەرن لە کەرتی گشتیی و دووگیانن یان منداڵی تەمەن 10 ساڵ و کەمتریان هەیە، لەگەڵ ئەوانەی خاوەن پێداویستی تایبەتن، ئەمڕۆ هەینی ناچنە سەرکار و بە مۆڵەتی کارگێڕی بۆیان هەژمار دەکرێ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ