رووداو دیجیتاڵ
وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێت، لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکەیدا گەورە بازرگانێکی مادەی هۆشبەر دەستگیرکراوە و دەستیش بەسەر 608 کگم مادەی هۆشبەردا گیراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11ـی نیسانی 2024، عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر، جەندرمە و ئاسایش ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتیان بۆ دەستگیرکردنی گەورەبازرگانێکی مادەی هۆشبەر بەنای دانی تەلال عەواد ئەبوشەنەب بە رەچەڵەک لوبنانی لە پارێزگای کۆجائێلی ئەنجامدا.
عەلی یەرلیکایا ئاماژە بەوە دەکات، ماوەیەک بوو لە رێگەی هەواڵگرییەوە بەدواداچوونیان بۆ جموجووڵەکانی ئەو بازرگانە دەکرد و دواتر ئۆپەراسیۆنەکە ئەنجام درا.
وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، ئەبوشەنەب و 11 کەس لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستگیرکران کە لە هەوڵی دەرهێنانی 608 کگم مادەی هۆشبەری جۆری کۆکایندا بوون لە یەکێک لە کۆگا نهێنییەکانیان؛ هەر لە کۆگاکەدا دەست بەسەر 827 کگم مادەی کیمیایی جیاوازدا گیرا کە بۆ دروستکردن و بەرهەمهێنانی کۆکاین بەکاردێت.
وەزیری ناوخۆی تورکیا دەشڵێت، "لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ژمارەیەک چەکی بێمۆڵەت، چەندین جۆر ئامێری هەستیاری بەرهەمهێنانی مادەی هۆشبەر دەستیان بەسەرداگیرا".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ