ئۆندەر: هاکان فیدان هیچ پەیوەندییەکی بە پڕۆسەی ئاشتییەوە نەماوە

11-04-2015
فەرهاد چۆمانی
نیشانەکردن هاکان فیدان سری سورەییا ئۆندەر
A+ A-

رووداو -  ئەنقەرە

یەکێک لە ئەندامانی پارتی دیموکراتی گەلان HDP کە هاوکات گوتەبێژی شاندی ئیمرالیشە دەڵێ: "هیچ پەیوەندییەکی هاکان فیدان (راوێژکاری دەزگای هەواڵگری میت) بە پڕۆسەی ئاشتییەوە نەماوە و ئیتر لەگەڵ ئەو دامەزراوە سیاسییانە کۆدەبنەوە کە بۆ ئەو کارە ئەرکیان پێسپێردراوە".

سری سورەییا ئۆندەر، کە هاوکات بۆ هەڵبژاردنی 7 ی حوزەیرانی ئەمساڵ کاندیدی ئەنقەرەیە لەبەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا گوتی: "پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هاکان گەیشتوونەتە سفر، ناڵێم دەزگای هەواڵگری میت چیدیکە موخاتەبی ئێمە نییە، بەڵام لەرووی موخاتەببوونەوە ئێستا زیاتر لەگەڵ سیاسییەکان موخاتەبین".

ئۆندەر، لەبارەی ئەو 10 خاڵەی ئۆجەلان خستوویەتییە بەردەستی حکومەتی تورکیا و داواکاری ئۆجەلان لە پارتی کرێکارانی کوردستان PKK بۆ تاوتوێکردنی پرسی چەکدانان جەخت لەوە دەکاتەوە: "با حکومەت هەنگاوبنێ، کۆمیتەی چاودێری دابمەزرێ، پێموایە کۆما جڤاکێن کوردستان KCK هەفتەیەک دواتر بۆ پرسی چەکدانان کۆنگرەی دەبەستێ" و رایگەیاند کە ئەم قسانە وەکو گوتەبێژی شاندی ئیمرالی دەکات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە