رووداو دیجیتاڵ
دەنیز بایکاڵ، سەرۆکی پێشووی پارتی گەلی کۆماری - جەهەپە ئەمڕۆ شەممە، 11-2-2023، لە تەمەنی 84 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی گشتیی پارتی گەلی کۆماری - جەهەپە بڵاویکردەوە: "بە نیگەرانییەوە هەواڵی کۆچی دوایی سەرۆکی گشتیمان، خۆشەویستی پارتی گەلی کۆماری و پەرلەمانتاری بازنەی ئەنتالیامان، گەورەمان، بەڕێز دەنیز بایکاڵم پێگەیشت."
کەمال کڵچدارئۆغڵو دەڵێت، دەنیز بایکاڵ "چیرۆکی ژیانێکی پڕ لە تێکۆشانی بۆ جێهێشتین. سەرەخۆشیی ئاراستەی گەلەکەمان دەکەم".
دەنیز بایکاڵ
- 20-7-1938 لە پارێزگای ئەنتالیا دایکبووە
- بەشی یاسای لە زانکۆی ئەنقەرە تەواوکردووە
- ساڵی 1968 پەیوەندی بە جەهەپەوە کرد
- ساڵی 1974 بووە وەزیری دارایی تورکیا
- ساڵی 1978 بووە وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا
- ساڵی 1995-1996 وەزیری دەرەوەی تورکیا بوو
- ماوەی ساڵێک یاریدەدەری سەرۆکوەزیران بوو
- 2000-2010 سەرۆکی گشتیی جەهەپە بوو
- لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی 2018 بە پەرلەمانتاری جەهەپە لە بازنەی ئەنتالیا هەڵبژێردرا
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ