ئەردۆغان: ئەو کەموکوڕییەی ماوە لە ناوچەی ئارام بە درێژایی سنوورەکانمان تەواوی دەکەین

10-11-2024
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆککۆماری تورکیا لە ئاماژەیەکی بۆ ئەگەر دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی نوێ بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، ئەو کەموکوڕییەی ماوە لە ناوچە ئارامەکە بە درێژایی سنوورەکانمان تەواوی دەکەین. باس لەوەش دەکات، پەیوەندیی هاوسنووری لەگەڵ رۆژئاوای کوردستان لە رێگەی ناوچەی ئارامەوە نامێنێت.
 
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، 10ـی تشرینی دووەمی 2024، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، لە ئەنقەرە بەشداریکرد لە 68ـەمین ساڵیادی کۆچی دوایی مستەفا کەمال ئەتاتورک، دامەزرێنەری کۆماری تورکیا و تێیدا گوتارێکی پێشکێش کرد. 
 
لە بەشێکی گوتارەکەیدا ئەردۆغان ئاماژەی بە رۆژئاوای کوردستان کرد و رایگەیاند: "لە رێگەی ئەو زنجیرە ئۆپەراسیۆنانەی ئەنجامماندا، شکستمان بەم هەوڵانە هێنا کە ئامانج لێی گەمارۆدانی وڵاتەکەمان بوو لە سنوورەکانی باشووردا."
 
هەروەها گوتی: "بەمەش نەوەستاین، لە بازنەیەکی فراواندا ناوچەی ئاراممان پێکهێنا. لە قۆناخەکانی داهاتوودا ئەو کەموکوڕییەی ماوە لە ناوچە ئارامەکە بە درێژایی سنوورەکانمان تەواوی دەکەین. بە واتایەکی دیکە پەیوەندیی نێوان سنووری وڵاتەکەمان لەگەڵ تیرۆریستەکان بەیەکجاری دادەخەین."
 
راشیگەیاند، ئیدی یاری 40 ساڵەی ئیمپریالیزمەکان و داردەستەکانیان لە بە ئامانجگرتنی تورکیا لە رێگەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان و پلانە سیاسیی و ئابوورییەکانیان بۆ هەتایە تێکدەدەین. هەروەها بە سەقامگیری سیاسیی و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتیی و خۆشگوزەرانی ئابوورییەوە، رایەڵی بەهێزی نێوان دەوڵەت و هاووڵاتیی ناوبژی دەکەین. زامنی ئەوە دەکەین 85 ملیۆن هاووڵاتیمان وەک یەک گیان یەکگرتوو ببێت. 
 
ئەردۆغان ئەوەشی گوت: "بۆ ئەوەی رێکخراوی تیرۆریستی لە پۆلینی هەڕەشەی سەر ئاسایشی نیشتمانیمان دەربهێنین، ئۆپەراسیۆنەکانمان چەند هێندەی دیکە بەهێزتر و زیاتری دەکەین. بۆ ئەمەش هەموو ئامراز و تەکنۆلۆژیا و کەرەستەی پێویستی بەردەست بەکاردەهێنین."  
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی پارتی سەرلەنوێ رەفاهی تورکیا

پارتی سەرلەنوێ رەفاهی تورکیا: پێشهاتێک سوودی بۆ ئیسرائیل هەبێت، لە بەرژەوەندیی تورکیادا نییە

یاریدەدەری سەرۆکی پارتی سەرلەنوێ رەفاهی تورکیا رایگەیاند، هەر پێشهاتێک لە ناوچەکەدا لە بەرژەوەندیی ئیسرائیلدا بێت، لە بەرژەوەندیی تورکیادا نییە؛ لەبارەی دۆخی سووریاش دەڵێت، دەبێت رێگری لە "پەکەکە - یەپەگە و فراوانکارییەکانی ئیسرائیل بگیرێت''.