رووداو دیجیتاڵ
پلاتفۆرمی "تاوانی دژ بە ژنان دەوەستێنین"، راپۆرتێكی لەبارەی توندوتیژی دژ بە ژنان لەسەرانسەری توركیا و باكووری كوردستان بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا، 19 ژن كوژران و 18 ژنی دیكەش بەشێوەیەكی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوی پلاتفۆرمەكە، 11 ژن بەدەست هاوژینەكانیان، دوو ژن بەدەستی هاوژینی پێشوویان، ژنێک بەدەستی خۆشەویستەکەی، ژنێک بەدەست خزمەکانی، 4 ژن بەدەست براکانیانەوە كوژراون.
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، 13 ژن لەنێو ماڵەكانیاندا، سێ ژن لەسەر شەقام، ژنێک لە چۆڵەوانی، ژنێک لەنێو ئۆتۆمبێل و ژنێک لە شوێنی کار كوژراون.
لە مانگی تشرینی یەکەمدا، 16 ژن لە شارەکانی تورکیا و 3 ژن لە باکووری کوردستان کوژراون. زۆرترینیان لە ئادانا کوژراون کە 3 ژن بوون. ئەو ژنانەی لە باکووری کوردستان کوژراون؛ لە دیلۆک ژنێک و لە مێردین دوو ژن کوژراون.
بەگوێرەی ئامارەكانی ئەو پلاتفۆرمە، لە ساڵی 2020دا لە تورکیا و باکووری کوردستان 300 ژن، لە ساڵی 2021دا 367 ژن و لە ساڵی 2022شدا 398 ژن کوژراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ