توركیا لێپرسینەوە لە جەنگیز چاندار دەكات

10-11-2015
محەممەد ئیسماعیل
نیشانەکردن جەنگیز چاندار
A+ A-

رووداو- ئەنقەرە

بەتۆمەتی سووکایەتیکردن بە سەرۆککۆماری تورکیا، داواکاری گشتیی ئیستەنبوڵ دەستی بە لێکۆڵینەوە كرد لەگەڵ نووسەر و رۆژنامەڤان جەنگیز چاندار.


داواکاریی گشتیی ئیستەنبوڵ، دوو پەڕاوی لێکۆڵینەوەی جیای لەسەر جەنگیز چاندار، نووسەری ناوداری تورکیا كردوونەتەوە، بەتۆمەتی ئەوەی لە نووسینەکانیدا سووکایەتی بە رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆککۆماری تورکیا کردووە.

داواکاری گشتی، لێکۆڵینەوەی لە گوتارەکانی جەنگیز چاندار دەستپێکردووە، کە لە رێككەوتی 26 ی تەمموزەوە بۆ 19ی ئابی 2015 لە ماڵپەڕی رادیکاڵ بڵاوبوونەتەوە.

جەنگیز چاندار، نووسەرێکی ناوداری تورکیایە. لە ساڵی 1948 لە ئەنقەرەی پایتەختی ئەو وڵاتە لەدایکبووە. نووسەری 9 کتێبە لە بواری سیاسەت و مێژوودا. هەفتانە گوتارەکانی لە چەندین رۆژنامە و ماڵپەڕ بڵاودەبنەوە.

چاندار، کە وەک راوێژکارێکی تایبەتی تورگوت ئۆزاڵ لەنێوان ساڵانی 1991بۆ1993 دا کاریکردووە، دۆستێکی گرنگی گەلی کوردە و سەرکردایەتی تیمی پردی پەیوەندی نێوان تورگوت ئۆزاڵی سەرۆککۆماری ئەوکاتەی تورکیا و جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی کردووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە