بە فەرمانی ئەردۆغان گۆڕانکاری لە پۆستی 73 پارێزگار لە تورکیا و باکووری کوردستان دەکرێت

10-08-2023
کۆسار عوسمان @KassoOsman
نیشانەکردن رەجەب تەیب ئەردۆغان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بە بڕیاری رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا گۆڕانکاری لە پۆستی 73 پارێزگاری باکووری کوردستان و تورکیادا کرا.
 
بڕیارەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 10-8-2023) بە واژۆی رەجەب تەیب ئەردۆغان لە رۆژنامەی فەرمی بڵاوکرایەوە. بەگوێرەی بڕیارەکە لە 57 پارێزگادا پارێزگاری نوێ دەستبەکار دەبن و 16 پارێزگاریش کرانە پشکنەری پێشکەوتوو لە پارێزگاکاندا.
 
لە باکووری کوردستان، پارێزگاری نوێ لە هەریەک لە پارێزگاکانی ئاگری، ئەردەخان، چەولیک، بەدلیس، ئەرزینجان، ئەرزەڕۆم، جۆلەمێرگ، ئیدر، مەرەش، قەرس، کیلیس، مەڵەتی، مێردین، مووش، سێرت، رووها، شرناخ و دێرسیم دەستبەکار بوون. بە گشتی گۆڕانکاری لە 73 پۆستی پارێزگارانی باکووری کوردستان و تورکیا کراوە.
 
هەروەها پشکنەری پێشکەوتوو بۆ 16 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا دانران.  
 
بەگوێرەی سیستمی حوکمڕانیی کۆماری تورکیا، پارێزگاران لەلایەن سەرۆککۆمارەوە دیاری دەکرێن و وەکو نوێنەری سەرۆککۆمارن لە پارێزگاکەدا، بەڵام سەرۆک شارەوانییەکان لەلایەن خەڵکەوە هەڵدەبژێردرێن.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سینان چیفتیورەک، پەرلەمانتاری دەم پارتی و محەممەد عیزەدین پێشکێشکاری بووڵتەنی کاژێر 16:00.

پەرلەمانتارێکی دەم پارتی: هیچ بڕیارێکی فەرمی بۆ سەردانی ئیمرالی رانەگەیێندراوە

پەرلەمانتارێکی دەم پارتی دەڵێت، تاوەکو ئێستا حکومەتی تورکیا هیچ رێکەوتێکی بۆ بینینی عەبدوڵڵا ئۆجەلان رانەگەیاندووە، گوتیشی، ''ئەگەر دەیانەوێت شاندی دەم پارتی سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بکات، پێوستە بە روونی رێککەوتێک دیاری بکەن.''