رووداو دیجیتاڵ
پارێزگاری پارێزگاکانی ئامەد، مەڵەتی، خارپێت، چاناکالێ و کۆجائەلیی تورکیا بە بڕیاری رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری گۆڕدران.
لە ژمارەی 9ی تەممووزی 2024ی رۆژنامەی فەرمیی تورکیادا بڵاوکرایەوە، گۆڕانکاری لە پۆستەکانی پێنج پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیادا کراوە.
بەگوێرەی ئەو بڕیارەی لە رۆژنامەکەدا هاتووە، موراد زۆرڵوئۆغڵو کراوەتە پارێزگاری ئامەد، سەدار یاڤوز کراوەتە پارێزگاری مەڵەتی، نومان هاتیپئۆغڵو بووەتە پارێزگاری خارپێت، ئیلهامی ئاکتاش بووتە پارێزگاری کۆجائەلی و عومەر تۆرمان کراوەتە پارێزگاری چاناکالێ.
بەگوێرەی یاسای بەڕێوەبردن لە تورکیا، پارێزگار راستەوخۆ لەلایەن سەرۆککۆمارەوە دیاری دەکرێت، بەڵام سەرۆکی شارەوانی لەلایەن خەڵکەوە و لە هەڵبژاردندا دیاری دەکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ