رووداو دیجیتاڵ
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.2 پلەی رێختەر سنووری شارۆچکەی چرمیکی لە پارێزگای مەڵەتیی باکووری کوردستان هەژاند.
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا (ئافاد)، بوومەلەرزەکە کاژێر 00:41ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 10-07-2024 روویداوە.
ئافاد دەڵێت، چەقی بوومەلەرزەکە شارۆچکەی چرمیکی پارێزگای مەڵەتی بووە، گوڕەکەی 4.2 پلەی رێختەر بووە، قووڵاییەکەی 7.96 کیلۆمەتر بووە.
مەڵەتی دەکەوێتە ناوچەی بوومەلەرزە و لە بوومەلەرزە گەورەکەی 6ی شوباتی 2023دا یەکێک لە پارێزگا زیانبەرکەوتووەکان بوو.
لەو بوومەلەرزەیەدا لە پارێزگای مەڵەتی زیاتر لە 53 هەزار کەس گیانیان لەدەستدا، 4000 باڵەخانە رووخان و 24 هەزار باڵەخانە زیانیان بەرکەوت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ