دەستەی ئاماری تورکیا: بێکاری بۆ 11.5% بەرزبووەتەوە

10-05-2022
هەوار ئیسماعیل
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دەستەی ئاماری تورکیا رایگەیاند، رێژەی بێکاری لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا بۆ 11.5% بەرزبووەتەوە. ئەو رێژەیە مانگی پێشووتر 10.7% بوو. 
 
رۆژی سێشەممە، 10ـی ئایاری 2022، دەستەی ئاماری تورکیا راپۆرتی بێکاری بۆ مانگی ئاداری 2022 ـی بڵاوکردەوە. بەگوێرەی راپۆرتەکە، لە مانگی ئاداری 2022دا بە بەراورد بە مانگی ئاداری2021 رێژەی بێکاری لە تورکیا بۆ 11.5% بەرزبووەتەوە. 
 
لە مانگی ئاداردا 153 هەزار کەس لە تورکیا و باکووری کوردستان بێکاربوونە و ژمارەی بێکاری لەو وڵاتەدا گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 894 هەزار کەس. 
 
ژمارەی ئەو کەسانەی مانگی ئاداری ئەمساڵ خراونەتە سەر کار، 59 هەزار کەس کەمیکردووە و بە 29 ملیۆن و 956 هەزار کەس تۆمار کراوە. هەروەها رێژەی خستنەسەرکار لەو مانگەدا 0.2 خاڵ کەمیکردووە بە 46.5٪ تۆمارکراوە.
 
بە گشتی لە تورکیادا بێکاری بۆ تەمەنی نێوان 15-24 ساڵ لە ئاداری 2022 دا بەراورد بە مانگی پێشووتر 0.5 خاڵ زیادیکردووە و بە 21.2% تۆمار کراوە. رێژەی بێکاری لەو گرووپەدا 19.1% ـیان پیاون و 25.2% ـیان ژنن.  
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: AA

ئەردۆغان: لە دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا لە سێ باشترین وڵاتی جیهانین

سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، وڵاتەکەی لە دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا لە سێ باشترین وڵاتی جیهانە. ئاماژە بەوەش دەکات، "ئەو وڵاتانەی تاوەکو دوێنێ رەتیان دەکردەوە تەکنەلۆژیای پیشەسازیی بەرگریمان پێبدەن، ئێستا تەکنەلۆژیای ئێمە ھاوردە دەکەن."