رووداو - تورکیا
ماوەی باری نائاسایی تورکیا کە لە 20ـی مانگی ئابی ساڵی رابردووەوە راگەیێندراوە و دووجار درێژکراوەتەوە لە ١٩ـی مانگی داهاتوو کۆتایی دێت، بەڵام سێ رۆژ پێش ئەو وادەیە گشتپرسی بۆ هەمواری دەستووری تورکیا بەڕێوەدەچێت.
پێشتر پارتەکانی هەدەپە و جەهەپە رەخنەی تووندیان لە حکومەت گرتبوو و دەڵێن "لە رەوشی نائاسایی گشتپرسی ناکرێت"، ئێستاش کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی تورکیا هەمان رەخنەی هەیە و یاداشتێکی ناڕەزایەتی پێشکەش کردووە، کۆمسیۆن دەڵێت "ئەستەمە لە باری نائاسای گشتپرسییەکی دادپەروەرانە بەڕێوەبچێت".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ