پەرلەمانتارێکی هەدەپە بەهۆی وێنەگرتن لەگەڵ گەریلایەک دەدرێتە دادگا
رووداو دیجیتاڵ
ئه‌و دۆسیه‌یەی له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی ئه‌نقه‌ره‌وه له‌دژی سه‌مرا گوزه‌ل پەرلەمانتاری هەدەپە ئامادەکرابوو، بەهۆی بڵاوبوونەوەی وێنەیەکی لەگەڵ گەریلایەک، ره‌وانه‌ی دادگا كرا.
له ئه‌نجامی پشكنینی مۆبایلی یه‌كێك له گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، وێنەیەک دۆزراوەتەوە کە ڤۆڵکان بۆرای گەریلا لەگەڵ سەمرا گوزەل، پەرلەمانتاری هەدەپە بەیەکەوەن.
ڤۆڵکان بۆرای لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزی ئاسمانیی تورکیا بۆ سەر گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە ساڵی 2017 گیانی لەدەستدابوو، تەرمەکەی کەوتبووە دەست هێزەکانی تورکیا، دوای پشکنینی مۆبایلەکەی، دەرکەوت وێنەی لەگەڵ پەرلەمانتارەکەی هەدەپە گرتووە.
هەرچەندە وێنەکە پێشتر دەرهێنراوە، بەڵام لەم ماوەیەدا بڵاوکرایەوە. سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی كۆماریی ئه‌نقه‌ره ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كرد.
سه‌رۆكایه‌تیی داواكاریی گشتیی دۆسیه‌یه‌كی له دژی په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په، سه‌مرا گوزه‌ل ئاماده‌كرد و ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دادی كرد. سه‌مرا گوزه‌ل 4ی حوزه‌یرانی 2018 وه‌ك په‌رله‌مانتار هه‌ڵبژێردرابوو.