TRT 6 ناوی گۆڕی بۆ TRT Kurdi



رووداو – هەولێر

کەناڵی فەرمی دەوڵەتی تورکیا TRT 6 کە 24 کاژێر بە کوردی پەخش دەکات. بڕیاریدا ناوی خۆی بگۆڕێت بۆ TRT Kurdi.

لە ئێوارەی 10-1-2015 بە دواوە بینەرانی کەناڵەکە لۆگۆی نوێی ئەو کەناڵە بە ناوە نوێیەکەی لەسەر شاشەکەی دەبینن.

ئەم کەناڵە رۆژی 25-12-2008 وەک بەشێک لە سیاسەتەکانی حکومەتی تورکیا بۆ کرانەوە بە رووی کورد، دەستی بە پەخش کرد. چاودێرانیش پێیانوایە ئەم هەنگاوەی حکومەتی تورکیا دەربڕینی نیازپاکی زیاترە بۆ بەرەوپێشچوونی پرۆسەی ئاشتی.