رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری فڕۆکەخانەکان سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا، ئاماری مانگی تشرینی دووەمی 2023ـی فڕۆکەخانەکانی تورکیا و باکووری کوردستانی بڵاوکردەوە و دەڵێت، 15 ملیۆن كهس لێیانەوە گەشتیان کردووە.
لە تشرینی دووەمدا، فڕۆکەخانەکانی تورکیا و باکووری کوردستان خزمەتگوزارییان پێشکێشی 14 ملیۆن و 706 ھەزار و 406 کەس کردووە؛ هەروەها 156 هەزار و 28 فڕۆکە گەشتیان لەو فڕۆکەخانانەوە کردووە و 320 هەزار و 161 تۆن باری کارگۆیشیان هەبووە.
هەر بەگوێرەی ئامارەکە، لە 11 مانگی ئەم ساڵدا 199 ملیۆن و 866 هەزار و 627 کەس لە رێگەی دوو ملیۆن و حەوت هەزار و 477 فڕۆکەوە گەشتیان کردووە؛ هەر لەو 11 مانگەدا سێ ملیۆن و 873 هەزار و 596 تۆن کەلوپەل لەو فڕۆکەخانانەوە بە فڕۆکەی کارگۆ گوێزراونەتەوە.
لە سەرانسەری تورکیادا 62 فڕۆکەخانەی سڤیل هەن کە 18یان لە باکووری کوردستاندان و فڕۆکەخانەکانی ئامەد، خارپێت، ئەرزەڕۆم، دیلۆک، قەرس، مەلەتێ، سێواس، رووها و وان نێودەوڵەتین.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ