رووداو دیجیتاڵ
وەزیری نێوخۆی تورکیا ئاشکرای کرد، تائێستا نزیکەی 238 هەزار پەنابەری سووریایی وڵاتینامەی تورکیایان وەرگرتووە. نزیکەی 156 هەزار کەسیان تەمەنی 18 ساڵیان تێپەڕاندووە.
لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانی پلان و بودجەی وەزارەتەکەیدا عەلی یەرلیکایا، وەزیری نێوخۆی تورکیا ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 8ـی تشرینی دووەمی 2023، باسی لە ئامار و رێکارەکانی پێدانی وڵاتینامەی تورکی بە پەناخوازانی سووریایی کرد.
بەگوێرەی ئاماری وەزیری نێوخۆی تورکیا، 237 هەزار و 995 سووریایی وڵاتینامەی تورکیایان پێدراوە. 156 هەزار و 987 لەوانە تەمەنی 18 ساڵیان تێپەڕاندووە. هەروەها ئەو سووریاییانەی لە نێو کامپ و خانووی کاتیدا دەژین، ژمارەیان سێ ملیۆن و 254 هەزار و 904 کەسە.
بەگوێرەی راپۆرتێکی وەزارەتی نێوخۆی تورکیا، کە 19-10-2023 نوێکراوەتەوە، ژمارەی پەنابەرانی تۆمارکراوی سووریایی لە باکووری کوردستان و تورکیادا سێ ملیۆن و 264 هەزار و 248 کەسە.
بەگوێرەی راپۆرتەکە ژمارەی پەنابەرانی تۆمارکراوی سووریایی لە تورکیا بەراورد بە 1-1-2023 کەمبووەتەوە و لەوکاتەوە 271 هەزار و 650 پەنابەری سووری لە تۆمارەکان سڕاونەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ