قاچاخچیی عێراقی کۆچبەرانی تورکیا دەپەڕێننەوە
رووداو دیجیتاڵ
لە ئەدیرنە حەوت هاووڵاتیی تورکیا گیران کە دەیانویست خۆیان بگەیێننە یۆنان. پۆلیس دەڵێت، سێ قاچاخچیی عێراقی رێبەریی ئەو گرووپەی کردووە.
هێزەکانی فەرماندەیی جەندرمە و ئاسایشی کەناراوی تورکیا لە پارێزگای ئەدیرنەی باکووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە، 10 کەسیان دەستگیرکرد، کە دەیانویست بە شێوەی نایاسایی سنوور ببڕن.
بەگوێرەی لێکۆڵینەوەی پۆلیس، حەوت لەو دەستگیرکراوانە هاووڵاتیی تورکیان و ویستوویانە بە قاچاخ بڕۆنە یۆنان و لەوێشەوە خۆیان بگەیێننە وڵاتانی دیکەی ئەورووپا.
فەرماندەیی جەندرمەی ئەدیرنە رایگەیاند، ئەو 10 کەسە لە بۆسناکۆی دەستگیرکراون کە ناوچەیەکی نزیک لە سنووری تورکیا-یۆنانە.
میدیای تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، ئێستا دۆخەکە پێچەوانە بووەتەوە. کۆچبەرەکان خەڵکی تورکیان و قاچاخچییەکانیش عێراقین.