لە ئیستەنبوڵ کۆڕبەندێک لەبارەی بیری تووندڕەوی بەڕێوەچوو

09-04-2016
رەسەن رەمزی
رووداو
رووداو
نیشانەکردن ئیستەنبوڵ
A+ A-

رووداو - ئیستەنبوڵ

بەهاوبەشی دەزگای ئەلشەرق و ناوەندی لێکۆڵینەوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا کۆڕبەندێک لەژێر ناونیشانی "بیرکردنەوە لە رەوشی تووندئاژۆیی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا" لە شاری ئیستەنبوڵ دەستی بەکارەکانی کرد.

لەو کۆربەندەدا ژمارەیەکی زۆر لە شرۆڤەکاری سیاسی، ئەمنی و باڵیۆزانی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و باکووری ئەفریقا بەشدارن.

پێشمەرگە یەکێک بوو لەو هێزانەی لەلایەن شرۆڤەکارانەوە بە گرنگییە لە شەڕی دژی داعش باسی لێوە کرا. 

شارەزایەکی کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەراست پێیوایە یارمەتیدانی پێشمەرگە تەنها بەس نییە بۆ لەنێوبردنی داعش بەڵکو پێویست بە هەماهەنگیەکی جددی هەیە لە نێوان وڵاتانی ناوچەکە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش.

ئەو کۆڕبەندە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت و تیایدا پێنج پانێل بەڕێوەدەچن و لەچوارجێوەی پانێلەکانیشدا باس لە سەرهەڵدانی داعش لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و ئایدیۆلۆژیا و پێکهاتەی داعش لەناوچەکە دەکرێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە