رووداو دیجیتاڵ
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) کرد و بۆ ماوەی 40 خولەک کۆبوونەوە.
کاژێر 16:30ـی ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، 9ـی کانوونی دووەمی 2025، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکی ئاکپارتی، سەردانی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە)ـی کرد.
دەوڵەت باخچەلی لەپێش ماڵەکەی لە گەڕەکی تورکمان بەی لە ئەنقەرە، پێشوازی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان کرد. دوای وێنەگرتن و سڵاوکردن لە رۆژنامەڤانان، دوور لە چاوی کامێراکان، کۆبوونەوە.
بەگوێرەی میدیای تورکیا، کارنامەی کۆبوونەوەی ئەردۆغان و باخچەلی، پرۆسەی چارەسەری پرسی کورد و ئەو هەنگاوانەی کە دەبێ بنرێت، لەخۆ دەگرێت. هەروەها پرسی سووریاش لە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەدایە.
تاوەکو ئێستا راگەیێندراوی فەرمیی هەردوولایەن لەبارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بڵاونەکراوەتەوە.
ئەردۆغان و باخچەلی، دوایینجار لە 14ـی تشرینی دووەمی 2024 کۆبوونەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ