سەرۆکی جەهەپە: سەرۆککۆمار بۆ گۆڕینی رۆژەڤ دەڵێت 'ئیسرائیل هێرشمان دەکاتەسەر'

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) دوای کۆبوونەوەیەکی داخراوی پەرلەمانی تورکیا کە تایبەت بوو بە دۆخی ناوچەکە، رەتیکردەوە ئیسرائیل هیچ مەترسییەک لەسەر تورکیا دروست بکات و ئاکپارتی و مەهەپەی تۆمەتبارکرد بەوەی بابەتەکە بۆ مەبەستی دیکە بەکاردەهێنن.
 
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە گوتاری کردنەوەی پەرلەمانی تورکیادا رۆژی 1-10-2024 رایگەیاند، ئیسرائیل لە دوای فەلەستین و لوبنان، تورکیا دەکاتە ئامانج. 
 
ئەم گوتەیەی ئەردۆغان کاردانەوەی ئۆپۆزیسیۆن، بەتایبەتی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)ی بەدوای خۆیدا هێنا. 
 
ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی جەهەپە داوای کۆبوونەوەیەکی داخراوی لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرد، بە جۆرێک سەرۆککۆماری تورکیا ئامادە بێت و وردەکارییەکانی ئەو مەترسییە باس بکات.
 
رۆژی سێشەممە 8-10-2024 کۆبوونەوە داخراوەکە لە پەرلەمانی تورکیا بەڕێوەچوو، بەڵام ئەردۆغان ئامادە نەبوو. هەریەک لە وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی تورکیا ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون. 
 
ئۆزگور ئۆزەل لە دوای کۆبوونەوەکە قسەی بۆ میدیاکان کرد و رایگەیاند، "سەرەڕای ئەوەی بەڵێنمان دا ئەو زانیارییانەی لە کۆبوونەوەکەدا دەدرێن، بە نهێنی بهێڵدرێنەوە، بەڵام هیچ شتێک نەگوترا کە شایستەی باسکردن بێت و بۆ ئێمە نوێ بێت".
 
سەرۆکی جەهەپە لەبارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکە گوتی، "با تورکیا نیگەرانی گوتەکانی ئەردۆغان نەبێت و هیچ روونکردنەوەیەکی نییە. شتێک نییە ئێوە نەیزانن. ئەردۆغان ئەو قسەیەی کرد، لەبەر ئەوەی گەورەترین رۆژەڤی تورکیا نەبوونی، بێکاری و بژێوی خەڵکە".
 
سەرۆکی جەهەپە پشتیوانیی خۆی و پارتەکەی بۆ گەلی فەلەستین راگەیاند و دڵنیایی بە خەڵک دا ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر تورکیا لەگەڵ هیچ یەک لە رێککەوتنەکاندا ناگونجێت و شتێکی وەهاش لە ئارادا نییە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئاکسۆی یەکێک لە کۆمپانیا دیارەکانی تورکیایە و زۆربەی لایەنەکان پشت بە ئەنجامەکانی دەبەستن.

راپرسیی ئاکسۆی: جەهەپە 29٪ و ئاکپارتی 26٪ی دەنگەکان بەدەستدەهێنن

بەگوێرەی دوایین راپرسیی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئاکسۆی کە ئەمڕۆ دووشەممە 7-10-2024 ئەنجامەکانی بڵاوکردووەتەوە، پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) 29.1٪ی دەنگەکان دەباتەوە و لە پلەی یەکەمە، هەروەها ئاکپارتی 26.7٪ی دەنگەکان دەباتەوە و لە پلەی دووەمە.