باخچەلی لەبارەی تەوقەکردنی لەگەڵ پەرلەمانتارانی دەم پارتی: ئەو دەستەی درێژم کرد، پەیامی برایەتیمانە

14 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی - مەهەپە دەڵێت، هیچ شتێک لە سیاسەتدا نییە کە نەتوانن چارەسەری بکەن و هاوئاهەنگی لە پەرلەمان لە شەقامەکاندا رەنگ دەداتەوە.
 
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە ئەمڕۆ سێشەممە 8ی تشرینی یەکەم لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمان جەختی لەوە کردەوە کە هیچ شتێک نییە لە سیاسەتدا چارەسەر نەکرێت.
 
باخچەلی ئەو پەیامەی دا کە پێویستە یەکڕیزی هەبێت، لە کاتێکدا مانەوەی تورکیا لە مەترسیدایە.
 
هەروەها باسی لە تەوقەکردن لەگەڵ پەرلەمانتارانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی - دەم پارتی لە پەرلەمان کرد و گوتی، "ئەو دەستەی درێژم کرد، پەیامی برایەتیمانە."
 
سەرۆکی مەهەپە گوتیشی، "لە سیاسەتدا هیچ شتێک نییە کە نەتوانین بە یەکجاری لەگەڵ هیچ کەسێک یان هەر لایەنێکدا ناکۆک بین و باسی نەکەین و چارەسەری نەکەین. ئەو دەستەی درێژم کرد ئومێدەواری تەکیلفی ئەوە بوو کە وەرن ببنە پارتێكی تورکیا، لە دژی تیرۆر هەڵوێاست وەربگرن، وەرن لە برایەتی هەزار ساڵەماندا بچەسپێن." گوتیشی: "بەرپرسیارێتی دەم پارتی تێگەیشتنە لە بەهای ئەو دەستەی درێژیانکراوە."
 
رۆژی یەکی تشرینی یەکەم دانیشتنەکانی پەرلەمانی تورکیا دوای دوو مانگ پشوو دەستیان پێکردەوە.
 
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە کە لە زۆربەی گوتارەکانیدا رەخنە لە دەم پارتی و پەرلەمانتارەکانی دەگرێت و وەک پاڵپشتیکاری پەکەکە ناویان دەهێنێت، دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی پەرلەمان چووە لای پەرلەمانتارانی ئەو پارتە. سڵاوی لێکردن و تەوقەی لەگەڵ ژمارەیەکیاندا کرد. 
 
باخچەلی دوای کۆتاییهاتنی دانیشتنی پەرلەمان لەسەر ئەو تەوقەکردنە گوتی: "ئێمە دەچینە نێو سەردەمێكی نوێ. لە کاتێکدا ئێمە لە جیهاندا ئاشتیمان دەوێت، دەبێت لە وڵاتەکەی خۆشماندا ئاشتی دەستەبەر بکەین."
 
ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی جەهەپە بە شێوەیەکی ئەرێنی پێشوازی لە هەنگاوە نوێیەکەی باخچەلی کرد و گوتی: "بەڕێز دەوڵەت باخچەلی دەستی هاوسەرۆکی دەم پارتی گرت و سڵاوی لێکرد. ئەمە شتێکی گرنگە. ئاساییبوونەوە بۆ هەمووان پێویستە، بەڵام بۆ تورکیا زۆر پێویستە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئاکسۆی یەکێک لە کۆمپانیا دیارەکانی تورکیایە و زۆربەی لایەنەکان پشت بە ئەنجامەکانی دەبەستن.

راپرسیی ئاکسۆی: جەهەپە 29٪ و ئاکپارتی 26٪ی دەنگەکان بەدەستدەهێنن

بەگوێرەی دوایین راپرسیی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئاکسۆی کە ئەمڕۆ دووشەممە 7-10-2024 ئەنجامەکانی بڵاوکردووەتەوە، پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) 29.1٪ی دەنگەکان دەباتەوە و لە پلەی یەکەمە، هەروەها ئاکپارتی 26.7٪ی دەنگەکان دەباتەوە و لە پلەی دووەمە.