ئەحمەد تورک: دەسەڵات دەیەوێ هەدەپە دابخات بەڵام دەزانێت بێسوودە

08-02-2021
کۆسار عوسمان @KassoOsman
نیشانەکردن هەدەپە تورکیا باکووری کوردستان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەحمەد تورک، سەرۆکی قەییومکراوی مێردین، لەبارەی هەوڵەکانی داخستنی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) رایگەیاند، دەسەڵات لەگەڵ ئەوەدایە هەدەپە دابخرێت، بەڵام دەزانێت ئەگەر ئەو کارە بکات یان لەژێر ناوێکی دیکەدا خۆی رێکدەخاتەوە، یان لە رێگەی هەڵمەتێکەوە هێز بە دیموکراسی دەدات.
 
ئەحمەد تورک بۆ میدیای تورکیا وەڵامی چەند پرسیاریکی لەبارەی چەند تەوەرێکی رۆژەڤی باکووری کوردستان و تورکیای دایەوە کە گرنترینیان هەوڵەکانی داخستنی هەدەپە بوو. 
 
ئەحمەد تورک لەو بارەیەوە گوتی: "دەسەڵاتێک هەیە پارت داناخات، بەڵام هەوڵی لاوازکردنی دەدات. پێموایە پارتی داد و گەشەپێدان بەهۆی ئەوەی داخستنی هەدەپە لە بەرژەوەندیی ئەودا نییە، بۆیە بێدەنگە. ئەم حسابە لە ئارادایە، ئەگەرنا دەسەڵاتێک نییە کە لەگەڵ داخستنی هەدەپەدا نەبێت. دەیەوێت، بەڵام داخستنی هەدەپە سوودی بۆی نابێت."
 
لەبارەی داهاتووی ئەو دۆخەوە ئەحمەد تورک رایگەیاند کە ئەوانیش چاودێریی دۆخەکە دەکەن، بەڵام بە گشتی داخستنی پارت پێشێلکاریی دیموکراسییە. 
 
هەروەها تورک گوتیشی: "وەدەرنانی کوردان سوودی بۆ کەس نابێت و ئەوان کوردان وەلادەنێن، زیانێکی گەورە بە تورکیا دەگەیەنن."
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تولای هاتیمئۆغوڵڵای، هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی).

دەم پارتی لەبارەی رووداوەکانی رۆژئاوای کوردستان رەخنە لە حکومەتی تورکیا دەگرێت

هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) دەڵێت، پرسی کورد لە باکووری کوردستان و تورکیا پەیوەندی بە پرسی کورد لە رۆژئاوای کوردستان و سووریاش هەیە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، دواخستنی دیدارەکەی ئۆجەلان پەیوەندی بە پێشهاتەکانی سووریاوە هەیە.