رووداو دیجیتاڵ
بە فەرمانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، سەرۆکایەتیی ئاسایشی ئەلیکترۆنی لەو وڵاتە دامەزرا.
بڕیارەکە ئەمڕۆ چوارشەممە، 08-01-2025، بە واژۆی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە رۆژنامەی فەرمیی ئەو وڵاتە بڵاوکرایەوە.
بەپێی فەرمانەکە، ئەرک و دەسەڵاتەکانی سەرۆکایەتیی ئاسایشی ئەلیکترۆنی ئەمانەی خوارەوە دەبن:
- دیاریکردنی سیاسەت، ستراتیژی و ئامانجەکان بە مەبەستی دڵنیابوون لە ئاسایشی ئەلیکترۆنی؛ ئامادەکردنی پلانی کارکردن، ئەنجامدانی توێژینەوەی یاسایی، دڵنیابوون لە هاوئاهەنگی چالاکییە پەیوەندیدارەکان و چاودێریکردنی جێبەجێکردنی کاریگەرانەیان.
- ئەنجامدانی چالاکییەکانی هۆشیاری، راهێنان و هۆشیارکردنەوە لەبارەی ئاسایشی ئەلیکترۆنی.
- ئەنجامدانی پڕۆژەی پاڵپشتی ئاسایشی ئەلیکترۆنی و ئاسایشی زانیاری.
- ئەنجامدانی توێژینەوە بۆ زیادکردنی هاوکاری نێوان کەرتی گشتی و تایبەت و زانکۆکان لە بواری ئاسایشی ئەلیکترۆنیدا.
- کارکردن بۆ پەرەپێدانی بەرهەم، تەکنەلۆژیای ناوخۆیی و نیشتمانی لە رێگەی سیستمی ئاسایشی ئەلیکترۆنی بۆ ئەوەی خاوەنکارە نێوخۆییەکان بتوانن لە بازاڕی جیهانیدا کێبڕکێکار بن.
- ئەنجامدانی توێژینەوە لە بوارە پێویستەکانی پەیوەست بە ئاسایشی ئەلیکترۆنی
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ