ئاکپارتی: نەتەنیاهوو بەنیازە نەخشەی ناوچەکە بگۆڕێت و رێڕەوی داود دروست بکات

دوێنێ کاژێر 08:28
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
گوتەبێژی ئاکپارتی رەخنەی لە بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل گرت و رایگەیاند، کە ئەو نیازی گۆڕینی نەخشەی ناوچەکە و دروستکردنی رێڕەوی داودی هەیە.
 
عومەر چەلیک، گوتەبێژی ئاکپارتی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا کە رۆژی دووشەممە 7-10-2024 دوای کۆبوونەوەی ناوەندی بەڕێوەبردن و بڕیاری ئاکپارتی لە ئەنقەرە ئەم قسانەی کرد.
 
گوتەبێژی ئاکپارتی ئاماژەی بەوەکرد بنیامین نەتەنیاهوو زووتر باسی لەوە کردووە، کە بە نیازی گۆڕینی نەخشەی ناوچەکەیە. هەروەها ئاماژەی بەوەکرد، لەدوای رووداوەکانی 7ی تشرینی یەکەم نەتەنیاهوو رایگەیاند کە نەخشەی ناوچەکە دەگۆڕن و رێڕەوی داود دروست دەکەن.
 
چەلیک رەخنەی تووندی لە حکومەتی نەتەنیاهوو گرت و بە تۆڕی تاوانکاری وەسفی کرد و گوتی: "ئێمە گوتمان؛ نەتەنیاهوو بە زیادکردن و فراوانکردنی شەڕی ناوچەیی، هەوڵدەدات لە یاسا رابکات و تەواوی ناوچەکە بخاتە ئاگرەوە. جا بە شێوەی پلە بە پلە ئەو شەڕە ناوچەییە دروست بوو. ئەوەتا ئەمڕۆ رووبەڕووی تۆڕێکی تاوانکاریی بکوژین، کە دەیانەوێت لوبنانیش بکەنە غەززەیەکی نوێ".
 
رێڕەوی داود چییە؟
 
بەگوێرەی بەشێک لە سەرچاوەکان، رێڕەوی داود فراوانکردنی ئیسرائیلە لەو بەشەی ئێستاوە بۆ ئیسرائیلی گەورە. رێڕەوی داود عێراق، سووریا و ئیسرائیل لەخۆدەگرێت و بە پلانی دووەمی ئەمریکاش ناوزەد دەکرێت.
 
ئەو رێڕەوە لە تەلئەڤیڤ دەستپێدەکات و بۆ بەرزاییەکانی گۆلان، سوێدا، تەنەف، حومس، دێرەزۆر و حەسەکە درێژ دەبێتەوە. لەوێشەوە بەردەوامدەبێت و سنووری عێراق دەبڕێت و دەبێتە رێڕەوی ئاسایش و ئابووریی نێوان ئیسرائیل و عێراق.
 
سەرچاوە تورکییەکان دەڵێن، ئەو پرۆژەیە بە پشتیوانیی ئەمریکا دەکرێت و دوو ئامانجی هەیە؛ یەکەمیان بەستنەوەی ئیسرائیلە بە عێراق لەڕێی سووریاوە. دووەمینیان گەیاندنی سنووری کوردستانە بە ئاو.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئاکسۆی یەکێک لە کۆمپانیا دیارەکانی تورکیایە و زۆربەی لایەنەکان پشت بە ئەنجامەکانی دەبەستن.

راپرسیی ئاکسۆی: جەهەپە 29٪ و ئاکپارتی 26٪ی دەنگەکان بەدەستدەهێنن

بەگوێرەی دوایین راپرسیی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئاکسۆی کە ئەمڕۆ دووشەممە 7-10-2024 ئەنجامەکانی بڵاوکردووەتەوە، پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) 29.1٪ی دەنگەکان دەباتەوە و لە پلەی یەکەمە، هەروەها ئاکپارتی 26.7٪ی دەنگەکان دەباتەوە و لە پلەی دووەمە.