'پیاوە ورگ زلەکە' بە هەر سەمایەکی ورگی 100 هەزار دۆلاری دەستدەکەوێت

07-05-2024
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یاسین جەنگیز کە لە تورکیا بە "پیاوە ورگ زلەکە" دەناسرێت و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ناسراوە، لەگەڵ هەر سەمایەک کە بە ورگی دەیکات، بڕی 100 هەزار دۆلار قازانج دەکات.
 
هەندێک بە "سەرۆکی ورگ" ناوی دەبەن و هەندێکیش بە "پیاوە ورگ زلەکە" دەیناسێنن. یاسین جەنگیز لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆی جۆراوجۆر بڵاودەکاتەوە، ریکلام بۆ خواردنگە و براندەکان دەکات و بەشداری لە ئاهەنگەکانیشدا دەکات.
 
ئێستا یاسین بووەتە براند و تادێت نرخی نمایش و ریکلامەکانی زیاتر بەرزدەبنەوە. ئەو لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیکتۆک زیاتر لە 15 ملیۆن فۆڵۆوەرزی هەیە. هەروەها لە ئینستاگرام 1.5 ملیۆن فۆڵۆوەرزی هەیە و بووەتە رۆژەڤی تورکیا و وڵاتانی دەوروبەریش.
 
میدیای تورکیا بڵاویکردەوە، یاسین جەنگیز لە هەر نمایشێکی ورگیدا بڕی 100 هەزار دۆلاری دەستدەکەوێت. جەنگیز ئێستا خاوەنی زیاتر لە (32 ملیۆن لیرەیە) کە دەکاتە نزیکەی ملیۆنێک دۆلار.
 
یاسین جەنگیز جگە لە تورکیا، ریکلامی لە سعودیە، ئازەربایجان و ئیمارات کردووە. زیاتر ریکلام بۆ خواردنگە و ئامێری ناو ماڵ، کۆمپانیای گەشتیاری و براندی جۆراوجۆر دەکات.
 
لە ڤیدیۆکانیدا لەگەڵ گۆرانیی 'دۆم دۆم یەس یەس'ی گۆرانیبێژی بولگاری؛ بیسەر کینگ سەما بە ورگی دەکات.
 
جەنگیز کێیە؟
 
- یاسین جەنگیز لە تورکیا لەدایکبووە
- سەرەتا لە پیزەری کاری کردووە
- دواتر بووەتە کرێکاری گواستنەوەی دانەوێڵە
- لەکاتی کرێکاریدا یەکەمین گرتەی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە
- ئەو ڤیدیۆیە چارەنووسی جەنگیزی گۆڕی
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە