ئەم هەفتەیە شاندی دەم پارتی و ئەردۆغان کۆدەبنەوە

07-04-2025
دیار سلێمان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی ئاکپارتی رایگەیاند، سەرۆککۆماری تورکیا لەو هەفتەیە رۆژێک بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ شاندی دەم پارتی دیاریدەکات.
 
عومەر چەلیک، گوتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) ئێوارەی رۆژی دووشەممە، 7ی نیسانی 2025 دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتەکەی، کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی ساز کرد و لەبارەی کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا گوتی، ''بەڕێز سەرۆککۆمارمان، لەو هەفتەیەدا رۆژێک کە خۆی بە گونجاوی ببینێت، بۆ کۆبوونەوە دیاریدەکات''.
 
پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی وان و ئەندامی شاندی ئیمرالی، رۆژی یەکشەممە 2ی ئاداری 2025 لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا گوتی: ''دوای جەژن لەگەڵ بەڕێز ئەردۆغان کۆدەبینەوە''.
 
دوای ئەوە، نووسینگەی راگەیاندنی دەم پارتی رۆژی چوارشەممە، 12ـی ئاداری 2025 بڵاویکردەوە، شاندی ئیمراڵی بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا داواکارییان پێشکێشکردووە.
 
رۆژی یەکی تشرینی یەکەمی رابردوو، هەنگاوێک لەلایەن حکومەتی تورکیاوە لەبارەی پرۆسەی چارەسەری نرا، کە ئەوە لەلایەن دەم پارتی بە ''چارەسەرکردنی پرسی کورد'' و لەلایەن حکومەتی تورکیاشەوە بە ''کۆتاییهێنان بە تیرۆر'' ناوی دەهێندرێت.
 
دواتر داوا لە دەم پارتی کرا دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان سازبکات. شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی سێ جار سەردانی ئۆجەلانی لە ئیمراڵی کردووە و لە زاری خۆیەوە پەیامەکانی ئەویان بە رای گشتی راگەیاندووە.
 
هەر لە چوارچێوەی گفتوگۆکردن لەسەر پرۆسەی چارەسەری، شاندی دەم پارتی کۆبوونەوەی لەگەڵ پارتە سیاسییەکانی تورکیا کرد و نێوەڕۆکی پەیامەکانی ئۆجەلانیان بە ئەوان گەیاند.
 
شاندی دەم پارتیی ئیمراڵی هەروەها رۆژی شەممە، 15ی شوباتی 2025 گەیشتە هەرێمی کوردستان و دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە شاری سلێمانی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە، دوایین کۆبوونەوەیان لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد و گەڕانەوە بۆ ئەنقەرە.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 چەند پەنابەرێکی سووریایی لەدوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد دەگەڕێنەوە وڵاتەکەیان.

تورکیا: 175 هەزار سووریایی گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، زیاتر لە 175 هەزار پەنابەری سووریایی کە لە شەڕی ناوخۆی وڵاتەکەیان رایانکردبوو، لەدوای رووخانی ئەسەد گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان.