رووداو-ئامەد
ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا و هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە بۆ سەر گەریلاکانی پەکەکە لە چەند ناوچەیەکی باکووری کوردستان بەردەوامن.
پارێزگاری ئاگری لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی ھێزە ئەمنیهکانی تورکیادا لە چیای ئاگری، 3 گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە گیانیان لەدەستداوە.
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، کە ئەو 3 گەریلایە ئامادەکارییان دەکرد بۆ هێرشکردنە سەر هێزە ئەمنییەکانی تورکیا و لەکاتی هێرشە ئاسمانییەکە بۆ سەر ئەو ناوچەیە گیانیان لەدەستداوە.
ناوەندی راگەیاندنی یەپەگە هیچ راگەیێندراوێکی لەبارەی هێرشە ئاسمانییەکە و گیانلەدەستدانی ئەو سێ گەریلایەی بڵاو نەکردووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ