رووداو دیجیتاڵ
وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێت، لە ژمارەیەک ئۆپەراسیۆندا 47 کەسیان بە تۆمەتی ئەندامێتی لە پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە دەستگیرکردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 7ـی ئاداری 2024، عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی ئێکس، کۆتاییهاتنی ژمارەیەک ئۆپەراسیۆنی لە 10 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا راگەیاند.
عەلی یەرلیکایا گوتی، ئۆپەراسیۆنەکان لەلایەن هێزەکانی جەندرمە و ئاسایشی تورکیاوە بەڕێوەچوون و تێیاندا 47 کەس بە تۆمەتەکانی دابینکردنی سەرچاوەی دارایی بۆ پەکەکە، بەشداریکردن لە خۆپیشاندان و "کردەوەی ئاژاوەگێڕی" لە ناوەوەی تورکیا لە بەرژەوەندی پەکەکە و بانگەشەکردن و پەسنکردنی پەکەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستگیرکرد.
وەزیری ناوخۆی تورکیا ئاماژە بەوە دەکات، لە ئۆپەراسیۆنەکاندا دەست بەسەر ژمارەیەک چەکی بێ مۆڵەت و بڵاوکراوەی تایبەتبە پەکەکەیشدا گیراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ