لە ئیستەنبوڵ 150 مامۆستا دادگاییکران

رووداو - ئیستەنبوڵ 

دادگای ئیستەنبوڵ دەستی بە دادگاییکردنی ئەو ئەکادیمیسیانانە کرد، کە لە 2016ـدا بە بەیاننامەیەک ناڕەزایی خۆیان لەدژی ئەو ئۆپەراسیۆنانە دەربڕیبوو، کە تورکیا لە شارەکانی باکووری کوردستان ئەنجامی دەدان.

لەو بەیاننامەیەدا کە بە ناوی "من نابمە هاوبەشی ئەو تاوانە" نزیکەی 1200 مامۆستا واژۆیان کردبوو، بەڵام ئەو مامۆستا ئاشتیخوازانە دوای کودەتاکەی تورکیا، هەم لە کارەکانیان دوورخرابوونەوە، هەم بە تۆمەتی پاڵپشتیکردن لە تیرۆر لە دادگا دۆسییەیان بۆ کرابووەوە.

ئۆلجای کونال، یەکێکە لەو مامۆستایانە و دەڵێ "ئێمە شتێکی خراپمان نەکردووە، ئێمە راستیمان دەرخستووە و داوای ئاشتیمان کرد، داواکاریی ئێمە بۆ سەپاندنی ئاشتی هەر بەردەوامە".



پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار