لە ئیستەنبوڵ 150 مامۆستا دادگاییکران

06-12-2017
ئەمین ئابا
مامۆستاکان داوایان کردبوو ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە باکووری کوردستان بووەستێنرێت
مامۆستاکان داوایان کردبوو ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە باکووری کوردستان بووەستێنرێت
نیشانەکردن تورکیا مامۆستا
A+ A-

رووداو - ئیستەنبوڵ 

دادگای ئیستەنبوڵ دەستی بە دادگاییکردنی ئەو ئەکادیمیسیانانە کرد، کە لە 2016ـدا بە بەیاننامەیەک ناڕەزایی خۆیان لەدژی ئەو ئۆپەراسیۆنانە دەربڕیبوو، کە تورکیا لە شارەکانی باکووری کوردستان ئەنجامی دەدان.

لەو بەیاننامەیەدا کە بە ناوی "من نابمە هاوبەشی ئەو تاوانە" نزیکەی 1200 مامۆستا واژۆیان کردبوو، بەڵام ئەو مامۆستا ئاشتیخوازانە دوای کودەتاکەی تورکیا، هەم لە کارەکانیان دوورخرابوونەوە، هەم بە تۆمەتی پاڵپشتیکردن لە تیرۆر لە دادگا دۆسییەیان بۆ کرابووەوە.

ئۆلجای کونال، یەکێکە لەو مامۆستایانە و دەڵێ "ئێمە شتێکی خراپمان نەکردووە، ئێمە راستیمان دەرخستووە و داوای ئاشتیمان کرد، داواکاریی ئێمە بۆ سەپاندنی ئاشتی هەر بەردەوامە".



پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە