رووداو دیجیتاڵ
سەرۆککۆماری تورکیا پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ دەکات بەهۆی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکاندا و دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەکو سەرۆکی ئەمریکا.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی تشرینی دووەم لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری پێشوو) رایگەیاند، "پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپی هاوڕێم دەکەم، کە دوای ململانێیەکی گەورە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکادا سەرکەوتنی بەدەستهێنا و دووبارە وەکو سەرۆکی ئەمریکا هەڵبژێردرایەوە."
ئاماژەی بەوەش دا، "هیوادارین پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەمریکا پتەوتر بن و قەیران و شەڕە ناوچەیی و جیهانییەکان و لە سەروویانەوە پرسی فەلەستین و شەڕی رووسیا - ئۆکرانیا، کۆتایی پێبێت. بۆ جیهانێکی دادپەروەرانەتر بڕوام وایە هەوڵی زیاتر دەدات. هیوادارم هەڵبژاردنەکان بۆ گەلی دۆست و هاوپەیمانی ئەمریکامان و هەموو مرۆڤایەتی ببێتە مایەی خێر."
ئەوەش لە کاتێکدایە کە بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، دۆناڵد ترەمپ بە رێژەیەکی بەرچاو لەپێش کامالا هاریسی رکابەریەتی و سەرکەوتنی تاڕادەیەکی زۆر یەکلایی بووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ