رۆیتەرز: خاشقچی لەنێو کۆنسوڵخانەی سعودیە لە ئیستەنبوڵ کوژراوە

07-10-2018
راوچی حەسەن @Rawchihasan
نیشانەکردن تورکیا سعودیە
A+ A-

رووداو - هەولێر 

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەسەر زاری هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بڵاویکردووەتەوە کە، جەمال خاشقچی، رۆژنامەڤانی سعودی لەنێو کۆنسوڵخانەی وڵاتەکەی لە تورکیا کوژراوە.

ئەمڕۆ شەممە 6-10-2018، ئاژانسی رۆیتەرز لەسەر زاری هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بڵاویکردەوە کە "لەو بڕوایەدان جەمال خاشقچی، رۆژنامەڤان لەنێو کۆنسوڵخانەی سعودیە لە تورکیا کوژرابێت و دوای کوشتنیشی تەرمەکەی بردرابێتە دەرەوەی کۆنسوڵخانە". بەڵام تاوەکو ئێستا بە فەرمی کوژرانی جەمال خاشقچی پشتڕاست نەکراوەتەوە. 

جەمال خاشقچی، رۆژنامەڤانێکی سعودییە و ماوەی ساڵێکە لە ئەمریکا دەژی، زیاتر لە هەفتەیەکە لە تورکیا بێسەر و شوێنە. 

جەمال خاشقچی لە رۆژنامە بەناوبانگەکانی ئەمریکا رەخنەی لە دەسەڵاتدارانی سعودیە دەگرت، بۆ بەسەربردنی مانگی هەنگوینی لەگەڵ هاوسەرە نوێیەکەی سەردانی ئیستەنبوڵیان کردووە.

خاشقچی چووەتە کونسوڵخانەی سعودیە بۆ ئەوەی بەڵگەنامەی هاوسەرگیرییە نوێیەکەی تۆماربکات و بگەڕێتەوە بۆ ئەمریکا، بەڵام لەنێو کونسوڵخانە نەهاتووەتەوە دەرەوە تاوەکو ئێستاش چارەنووسی دیارنییە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە