جەهەپە کۆنگرەی نائاسایی دەبەستێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پارتی گەلی کۆماری - جەهەپە رۆژی هەینی 06-09-2024 لە ئەنقەرە دەستی بە کارەکانی 20ـەمین کۆنگرەی نائاسایی کرد، گەورەترین رۆژەڤی کۆنگرە ئەگەری گۆڕانکارییە لە پەیڕەوی نێوخۆیی پارتەکە.
 
سەرەتا ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی جەهەپە کۆنگرەکەی بە فەرمی کردەوە؛ دواتریش مارشی نیشتمانیی تورکیا لێدرا.
 
گۆکهان زەیبەک، یاریدەدەری سەرۆکی جەهەپە بە کۆی دەنگی ئەندامان بە سەرۆکی دیوانی کۆنگرە هەڵبژێردرا. زەیبەک وەکو سەرۆکی دیوان گوتارێکی پێشکێش کرد و گوتی، "جەهەپە دوای 47 ساڵ بۆ یەکەمجار لە هەڵبژاردندا بووە یەکەم پارتی تورکیا. هەربۆیە ئێمە بە بەرپرسیارێتییەکی گەورەوە رێگە بەرەو دەسەڵات دەگرینەبەر."
 
کۆنگرەی ئەمجارەی جەهەپە لە کاتێکدایە، باس لە گۆڕانکاری لە پەیڕەوی نێوخۆی حیزبەکە دەکرێت.
 
کۆنگرەکە ئەمڕۆ هەینی 06-09-2024 دەستیپێکرد و تاوەکو 09-09-2024 بەردەوام دەبێت.
 
پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) رۆژی 09-09-1923 لەلایەن مستەفا کەمال ئەتاتورک، دامەزرێنەر و یەکەمین سەرۆکی کۆماری تورکیا دامەزرا.
 
ساڵی 1923 تاوەکو 1950جەهەپە 17 جار حکومەتی پێکهێناوە؛ دواتر بەهۆی بوونی کێشەی ناوخۆییەوە ژمارەیەک سەرکردەی لێ جیابوونەوە و پێنج پارتی سیاسی دامەزران.
 
لە کودەتاکەی 1981 جەهەپە بۆ ماوەی چوار ساڵ داخرا و دواتر بە بڕیاری دادگەی دەستووریی تورکیا دووبارە کرایەوە.
 
جەهەپە لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا کە رۆژی 31-03-2024 بەڕێوەچوو، 37.76%ی دەنگەکانی بردەوە؛ لە بەرامبەردا ئاکپارتی 35.48%ی دەنگەکانی بەدەستهێنا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساتەوەختی هێرشکردنە سەر سەربازەکان.

لە ئیزمیر چەند کەسێک سەربازێکی ئەمریکی دەگرن و کیسە دەکەنە سەری

کاژێر 16:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، 2ـی ئەیلوولی 2024، لە بازاڕێکی شارۆچکەی کۆناک لە ئیزمیر-ی تورکیا، گرووپێکی سەر بە یەکێتیی لاوانی تورکیا، هێرشیان کردە سەر سەربازێکی ئەمریکی کە بە جلوبەرگی سڤیل لەگەڵ چەند سەربازێکی دیکە هاتبوونە بازاڕەکە.